AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : المنار
چوارشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

٧:٤١:٣٩ د.ن
1499840

شەهید نەسروڵلا بۆ هەمیشە ئاڵاهەڵگری بەرخۆدانە

شێخ نەعیم قاسم لە یەکەمین وتاردانی دوای هەڵبژاردرانی وەک ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵڵا وتی: خۆڕاگریی ئۆستوورەیی بەرخۆدان لە غەزە و لوبنان، حیماسەی سەرفەرزای و داهاتووی بەرەکانی ئێمە تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، شێخ نەعیم قاسم لە یەکەمین وتاردانی دوای هەڵبژاردرانی وەک ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵڵا، وێڕای یادکردنەوەی لە کەسایەتیی شەهید سەید هاشم سەفیەدین و شەهید یەحیا سنوار، سەبارەت بە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەی سەیدی ئێمە کە ٣٢ ساڵ ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان بوو و هەر ئاڵای سەرکەوتنی بەرخۆدان دەمێنییەوە.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی سپاس و پێزانینی بۆ هەڵبژاردرانی وەک ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو حزبە، وتیشی: ئەم ئەمانەتە، ئەمانەتی ڕێبەری گەورەمان شەهید نەسروڵڵایە و دەمخاتەوە بیری ئەو وتەیەی کە سەبارەت بە شەهید سەید عەباس مووسەوی دەیوت "دوژمن دەیەوێ بە تیرۆری سەرکردەکانی عزبوڵڵا بەرخۆدان تێکبشکێنێت و ورەی جیهادی لەناو ببات، بەلام خوێنی شەهید مووسەوی هێشتا لە ڕگ و پۆی ئێمەدا دەکوڵێت و ورەمان بۆ پێشچوون بەرزتر دەکات".

ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵڵا سەبارەت بە پلانەکانی داهاتووی ئەو حزبە ڕوونی کردەوە: پلانە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە درێژەی هەمان پلانی رێبەرمان سەید حەسەن نەسروڵڵا لە هەموو بەشە سیاسی و جیهادی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان دەبێت. پاڵپشتی لە غەزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی ئیسرائیل بۆ هەموو ناوچەکە زەروورییە و یارمەتیی دانیشتووانی غەزە ئەرکی سەر شانی هەمووانە.

شێخ نەعیم جەختی لەوەش کرد: بەرخۆدانی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی داگیرکار و ئامانجی داگیرکەرانەی و لە پێناو ئازادکردنەوەی سەرزەوینەکانمان بیچمی گرتووە.

زیادیشی کرد: لە ساڵی ٢٠٠٠دا هیچ بڕیارنامەیەکی نێودەوڵەتی ئیسرائیلی لە لوبنان وەدەر نەنا، بەڵکوو ئەوە بەرخۆدان بوو کە دەرکردن. ڕژیمی زایۆنی تا ئیستا ٣٩ هەزار جار هەرێمی ئاسمانی و دەریایی لوبنانی بەزاندووە و هەر چەند ڕۆژ دوای گەردەلوولی ئەقسا دانوستانەکانی نێوان ئەو ڕژیمە و ئەمریکا بۆ هێرش‌کردنە سەر حزبوڵڵا دەستی پێکرد و نەتانیاهۆ لەگەڵ دەستدرێژی بۆ لوبنان پاگەندەی سازدانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینێکی نوێی دەکرد.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پیلانی گەورەی زایۆنی، ئەمریکایی، ئەورووپی بۆ لەناوبردنی بەرخۆدان لە ناوچەدا کرد و ڕایگەیاند: ئێمە بۆ ١١ مانگ ڕامانگەیاند کە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئەگەر شەڕمان بەسەردا بسەپێنن، ئامادەی سەرکەوتنین. ئێمە لە بری کەس شەڕ ناکەین، بەڵکوو بۆ بەرگری لە لوبنان و ئازادی سەرزەوینەکەمان و بۆ پاڵپشتی لە غەزە شەڕ دەکەین.

شێخ نەعیم جەختی لەوەش کرد: خۆڕاگریی ئۆستوورەیی بەرخۆدان لە غەزە و لوبنان، حیماسەی سەرفەرزای و داهاتووی بەرەکانی ئێمە تۆمار کردووە.