AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ نیسان ٢٠٢٤

٦:٥٦:٤٠ د.ن
1452517

واشنتۆن لە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران بەشداری نەکردووە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی پاگەندەیی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران، لێدوانی دا.

 ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە هێرشی پاگەندەیی ئیسرائیل، وتی: ئەمریکا لە هیچ یەکە لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەشداری نەکردووە.

ئەو قسانە لە کاردانەوە بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بۆ دیتنی چەند کوادکۆپتەر لە ئاسمانی ناوەندی ئێران دێتە ئاراوە کە دەستبەجێ لەلایەن سیستەمی بەرگری تێکشکێندرا.ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە دەکەین و داوا لە دوولایەنەکە دەکەین کە ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە.

342/