AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٨:٠٠ د.ن
1451667

ئێران مافی خۆی بوو بەرگری لە خۆ بکات/ وڵاتانی ڕۆژاوایی هێشتا کوێرن

کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لێکدانەوەی بابەتی هیرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە بەشداری وڵاتانی جیاواز بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەڕێوە چوو.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران: بەداخەوە سێ وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا بڕیاریان دا چاوی خۆیان هەمبەر ڕاستییەکان بنووقێنن.

گۆترێش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: کاتی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان ، راگرتنی هەوڵە ئالۆزکەرەکان و دان بەخۆداگرتن گەییشتووە.

سووریا: نوێنەری سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: کارێک کە ئێران دوێنێ ئەنجمای دا کارێکی ڕاست و دروست بوو. خوازیاری کۆتایی بوونی نایاسایی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەمان و هەروەها پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەین.

ڕابێرت ڤوود نوێنەری ئەمریکا: ئەمریکا بەدوای ئاڵۆزییەوە نییە. هەوڵەکانی ئێمە بەتواوەتی لایەنی بەرگری هەبوو و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ وەڵامەکەی ئێران بێ وەڵام نەهێڵێتەوە و ئێران بەرپرسی هەوڵەکانی دواترە.

نوێنەری فەڕەنسا: هیرشەکانیئ شەوی ڕابردوو ناوچەکەی ناسەقامگیر کرد.

نوێنەری ژاپۆن: ئێمە نیگەرانی لێکەوتەکانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلین.

باربارا ڤوود وارد نوێنەری بریتانیا: ڕاشکاوانە هیرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلی ئیدانە کرد.

نوێنەری ڕووسیا: ستانداردی دووفاقەیی و ڕیاکارانە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەبینین چونکوو گۆترێش هیرشەکەی ئێرانی دەستبەجێ ئیدانە کرد بەڵام سەبارەت بە هیرشەکەی ئیسرائیل هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و ئەوە دروست نییە.

نوێنەری چین: هەوڵەکەی ئێران لە وەڵام بە هێرشەکە بۆ سەر دیمەشق بوو.

قسەکانی نوێنەری ئیسرائیل: هێرشی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و موسڵمانان و جیهان دوای ئەو هێرشە، ئاڵۆزییەکی بێ وێنە بەخۆیەوە دەبینێت و ئێران بە ئەو هێرشەوە دەمامکی لە بەردەموچاوی خۆی لادا.

342/