AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٥:٠٣ د.ن
1450125

سەرکەوتنی ترامپ؛ دەرفەتی ئەردۆغان بۆ کۆنتڕۆڵی کوردستانی عێراق و سووریا

دامەزراوەی بروکینگز هۆشداریی دا گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی دەبێتە هەلێک بۆ کۆنترۆڵی زیاتر تورکیا بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا .

 ناوەندی بیری بروکینگز لە وتارێکدا ئاماژەی داوەتە سەر ڕوانینی ئەرێنی هەندێک لە ڕێبەرانی جیهان بۆ گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەر دەسەڵات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمساڵی ئەو وڵاتە.لە ڕوانگەی ئەو ناوەندەوە، لە کاتی سەرۆک کۆماریی ترامپ لە خولی پێشوو، تورکیا توانیویە وێڕای خۆش کردنی بەستێنی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ، بەشێکە ئەو ناوچە لە ساڵی ٢٠١٩ داگیر بکات.بە پێ شرۆڤەی بروکینگز ئەردۆغان بە پێ پێوەندی نزیکی لەگەڵ ترامپ هیوادارە بە گەڕانەوەی ئەو بتوانێت هانی بدات بۆ چوونە دەرەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئامانجەکەی خۆی لەوێ تەواو بکات.بروکینگز پێی وایە ترامپ ویستی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نییە.


342/