AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٠ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٣:٣٦ د.ن
1445779

لافاو پەیوەندی نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی داخست

بارانبارین و بەرزی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بووە هۆی ئەوەی پردی پەڕینەوەی دەروازەی سێمالکا لە نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری لە كوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان دابڕمێت و دەروازەكە دابخرێت.

 لەمبارەیەوە شێرزاد عوسمان لە کارگێڕی دەروازەی سێمالکا، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕووباری دیجلە بووەتە هۆی ئەوەی داڕمانی دوو پرد لە دەروازەکە .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە ڕێگری دەکات لە دەستپێکردنی کارەکانی چاککردنەوە، بەهۆیەوە ئێستا گواستنەوەی سەرنشینەکان لە ڕێگەی دەروازەی وەلید لەگەڵ عێراق ئەنجام دەدرێت..

342/