AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:٠٨:٢٧ د.ن
1444032

هۆشداریی سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق

کارناسی پرسە سیاسییەکانی عێراق نسیبەت بە دەستێوەردانی باڵوێزی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.

 سەباح عەکیلی کارناسی پرسە سیاسییەکانی عێراق جەختی کرد کە بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکانی ئێلێنا ڕومانۆسکی باڵوێزی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتە چووتە نێو قۆناغی پێشکەوتووی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بەدوای ئەوەیە کە سەرپەرشتیاری خۆی بە سەر عێراقدا بسەلمێنێت. داگیرکاری ئەو وڵاتە تەنیا لە بواری سەربازی نییە و لایەنی ئابووریش دەگرێتەوە.

342/