AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٤

٧:١٠:٢٧ د.ن
1443767

ئەمریکا بە هیچ لەونێک لە سووریا ناکشێتەوە/ڕێککەوتنی سێ لایەنە چارەی کوردە

نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لەسەر ئەو باوەڕەیە کوردی سووریا ناتوانێت لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەوێت و تەنیا ڕێگای کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تورکیاش واژۆی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی کورد-ئەمریکا- تورکیایە.

 جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش، هەواڵ و شرۆڤەکان لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای ناڕاست وەسف کرد و پێی وایە هێزەکانی ئەمریکا چ لە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ چ لە ئەگەری مانەوەی بایدن لە ئەو ناوچە دەمێننەوە.

ناوبراو هەندێک گێڕانەوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەی ناڕاست وەسف کرد و وتی کە هۆکاری سەرەکی بوونی ئەمریکا لە سووریا بەرەنگار بوونەوەی داعش لە پاڵ هێزە کوردییەکانە و داعشیش هێشتا مەترسییەکە بۆ سەر سووریا و باس کردن لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا زووە.

ناوبراو لە قتارەکەی خۆیدا کە لە گۆڤاری سیاسی وار ئان د راک بڵاو کراوەتەوە، پێی وایە دۆخی کوردەکان هێشتا پێچراوە چونکوو بە وتەی ئەو تورکیا وەکوو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی چاو لێدەکات و حکومەتی ناوەندیش ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵیان نییە.

جەیمز جێفری ڕێگاچارەی کەم بوونەوەی ئاڵۆزی نێوان کورد تورکیای دانوستان و ڕێککەوتنی سێ لایەنەی کوردی، ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئاگربڕی 2019 وەسف کردووە و پێی وایە لە ئەو ڕێگایەوە وێڕای پاراستنی ئاسایشی سێ لایەنەکە، ئاڵۆزی لە ئەو ناوچە کۆنترۆڵ دەبێت.

342/