AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:١٨:٤٥ د.ن
1441328

ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق خەریکە کۆتایی دێت

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنە سەربازییەكانی عێراق كۆنوسی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرزكردوەتەوە و بەرەو تەواوكردنی هەنگاوەكانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڕۆن.

 لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سێ لیژنە لاوەکییەکە کە لە لیژنەی باڵای سەربازیی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دروستكراون، کۆبونەوەکانیان لە بەغدا ئەنجامدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ تاوتوێكردنی پرسەكانی ناو خشتەی كارەكانی، بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی تیرۆر و ژینگەی ئۆپراسیۆنەكان و بژاردەكانی ئێستاو ئایندە، بۆ پتەوكردنی توانای هێزە چەكدارەكانی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لیژنەکان کۆنوسی کۆبونەوەکانیان پێشکەشکرد بەمەبەستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی پلانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە فراوانەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام.