AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٢٤:٥٣ د.ن
1439860

جارێکی دیکە رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی لە دهۆک دەستگیرکرا

جارێکی دیکە ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەوان لە پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە دەستگیرکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافی مرۆڤ رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی پارێزگای دهۆک چوونەتەسەر ماڵی رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی، دەستگیریانکردووە و بۆ بنکەی چاکسازی زرکایان گواستووەتەوە.

رۆژی 23ی مانگی رابردوو، چاکسازیی گەوران بەتۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری دهۆک سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکرد.

ئومێد بەرۆشکی لەو کاتەدا گوتبووی، مەلا نەزیر، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" لە چاکسازیی گەورانەوە لە دهۆک رفێندراوە و گواستراوەتەوە بۆ بارەگای ئاسایش.

ئەیهان سەعید باسی لەوەشکرد، دەستگیرکردنی ئومێد بەرۆشکی نایاساییە و هیچ ناوزڕاندنێکی نەکردووە، چونکە هەواڵی رفاندنی مەلا نەزیر راستە و کەسوکاریشی ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، پێشتریش چەند جارێک دەستبەسەر و دادگایی کرابوو، رۆژی 21ی تەممووزی 2023 بەبڕیاری دادگای هەولێر ئازادکراوە.