AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٤

٢:٣٢:٥٣ د.ن
1438039

هەولێر داوای لە ئەمریکا کردووە یارمەتی بدات بۆ جودا بوونەوە لە عێڕاق

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پاگەندەی کرد کە هەولێر بۆ جودابوونەوە لە عێڕاق داوای یارمەتیی لە واشنتۆن کردووە.

 جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم داوای لە ئەمریکا کردووە کە یارمەتیی بدات بۆ جودا بوونەوە لە عێڕاق، وتی: حکومەتی هەرێم هەروەها پێشنیاری داوەتە ئەمریکا کە جودایی لە عێراق ئەبی لەسەر بنەمای کۆنترۆڵی هەرێم بە سەر هەموو داهات و ئیمکاناتی خۆی بێت.

ناوبراو جەختی کرد: حکومەتی هەرێم لە بواری زۆربەی دۆسیەگەلێک لە حکومەتی فیدراڵ بەدوای دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکە بۆیان ، سیاسەتی دووفاقەیی پەیڕەو دەکات.

بەیاتی وێڕای هۆشدایی لەسەر پیلانەکانی حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاری لەگەڵ لە وڵاتەکان لە دژی عێڕاق، یەکنەگرتوویی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بۆ پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایش مەترسیدار وەسف کرد.

342/