AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٣ شوبات ٢٠٢٤

٣:٥٠:١٦ د.ن
1437508

هێرشەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق درێژەی هەیە/ئەگەری ئاگربڕی 6 حەوتەیی

جۆبایدن بەرەبەیانی سێشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی لەگەڵ کۆچی زۆرەملێ فەلەستینییەکان لە غەززە لە داڕشتنی گەڵاڵەیەک بۆ ڕێککەوتن لەسەر دیلەکان و درێژەی هێرش بۆ سەر بەرخۆدان لە ناوچەکە هەواڵی دا.

 جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەل پادشای عەرەبستان ڕایگەیاند: ئازادی دیلەکان یەکامیەتی ئەمریکایە. ئیسرائیل نابێت بە بێ بوونی گەڵاڵەیەک بۆ دابینی تەندروستی خەڵکی اڤیل، لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕەفەح بچێتە پێشەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە لەسەر ڕێککەوتنێک بۆ ئازادی دیلەکان کار دەکەین کە دەتوانێت ببێتە هۆی خولێکی ئاسایش بۆ لانیکەم 6 هەفتە. ئێمە دژی هەر جۆرە کۆچێکی زۆرەملێ فەلەستینییەکان لە غەززەین.

بایدن سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق س ووریاش پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشانە درێژەی دەبێت.

342/