AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٣ شوبات ٢٠٢٤

٣:٤٩:١٧ د.ن
1437506

هێرشەکانی بەرخۆدان، ئەمریکای بەرەو کورسی دانوستان ڕاکێشاوە

پەرلەمانتارێکی عێراق، هێرشەکانی بەرخۆدانی هۆکاری ئامادەبوونی ئەمریکا بۆ دانیشتن لە سەر کورسی دانوستان بۆ چوونە دەرەوە لە عێڕاق وەسف کرد.

 سائیر جبوور نوێنەری پەرلەمانی عێڕاق جەختی کرد: بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێڕاق ئەنجامی خواست و ڕای خەڵک بۆ داژیەتی لەگەڵ بوونی داگیرکەرانی ئەمریکییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان ناتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەل بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەشەڕدا بێن. هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا نموونەی بەرەنگار بوونەوەی پیلانە زیادەخوازانەکانی واشنتۆنە.

جبووری وتیشی: هەر ئەو هێرشانەی هێزەکانی بەرخۆدان بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا لەسەر پرسی چوونە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە عێڕاق بێتە سەر کورسی دانوستان.

342/