AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٥٥:٢٨ د.ن
1435217

ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە هاوبەشە

کارناسی پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی غەززە هاوبەشە و بە بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای بووژانەوەی ئابڕووی لەدەست چووی خۆی لەلای جیهانە.

 حەسەن هانی زادە بە ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا وتی: ئێستا ئیسرائیل و ئەمریکا لە شەڕی غەززە لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوونەتەوە، هەوڵیان لەسەر ئەوەیە کە قەیرانەکە بۆ دەرەوەی ئەو ڕژێمە بگوازنەوە تا ئیسرائیل لە زەلکاوی غەززە ڕزگار بکەن.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: هێرشەکانی ئەمریکا جۆرێک سەربزێوی بۆ خەسار دان لە بەرخۆدانە چونکوو پێی وایە بەرخۆدانی غەززە ئەنجامی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکوپێکی بەرەی بەرخۆدان بووە.

هانی زادە بە ئاماژە بە شەهادەتی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا وتی: هیرشەکانی ئەم دواییە هەوڵی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ گۆشەگیر کردنی ئێران بوو کە شکستی هێناوە. ئەوان بە کردنە ئامانجی ڕاوێژکارانی ئێران بەدوای سەرکەوتن و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە جەنایەتەکان لە غەززەن. ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی غەززە هاوبەشە و بە بلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای بووژانەوەی ئابڕووی لەدەست چووی خبۆ لەلای جیهانە.

342/