AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٥٣:٣٨ د.ن
1435213

پشت پەردەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا؛بایدن بەدوای چییە؟

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق و سووریا لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە وادیارە جگە لە شاردنەوەی شکستەکانی بایدن و حکومەتەکەی لە ناوچەکە ئامانجێکی تایبەتی شوێنگیری نەدەکرد.

 گرووپی نێودەوڵەتی: شەوی هەینی ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق و سووریا و بەو هۆیەوە چەند هێزێکی سەربازی بەرخۆدان و هەروەها چەند کەسی سڤیل کوژران

شکستی سیاسەتی پاڵپشتی لە ئیسرائیل

ئەمریکا بە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر کەرتی غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبوو و ڕق و تووڕەیی گشتی هەمبەر ئەمریکا هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە زیاتر بووەوە. ئێستاش کە دەنگۆی قبووڵ کردنی مەرجەکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە بۆ ئاگربڕ، ئەوەی کە بۆ ئەمریکا ماوەتەوە پەڵەیەکی بێ ئابڕووییە کە بۆ ساڵەهای ساڵ لەسەر سەری ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

شکست هەمبەر هێزەکانی یەمەن

گەورەترین شکستی ساڵانی دوایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرەوڕوو بوونەوەی هێزەکانی یەمەن لە دەریای سوورە. ئەمریکاش بۆ پاڵپشتی لە ئیسرائیل لە دەریای سوور لە بەرانبەر هێزەکانی یەمەن لەگەڵ بریتانیا هێرشیان کردە سەر ئەنساروڵڵا، بەڵام ئەرتەشی نەتەوەیی یەمەن ڕایگەیاندووە کە تا کاتی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەوا هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دریژەی دەبێت.

شکست لە بەرانبەر هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێڕاق و سووریا

دوای پاڵپشتی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە شەڕی غەززە، هێزەکانی بەرخۆدان لە سووریا و عێڕاق هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا. ئەمریکاش لە بەرانبەردا چەندین هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی بەرخۆدان کە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و نەک بەرخۆدان لاواز نەبووەتەوە و هێرشەکانی ڕانەگرتووە بەڵکوو هێرشەکانی بەربڵاوتر کردووەتەوە

شکست لە هاوڕێ کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

دوای هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕەکانی ئیسرائیل ، ئەمریکا هەوڵی دا هاوپەیمانییەک بریتی لە هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی جیاواز پێک بهێنێت بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشەکانی یەمەن کە نەیتوانی وڵاتانی گرینگی ناوچەکە وەکوو عەرەبستان و ئیمارات لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات و ئەو وڵاتانەش کە بەشدار بوون خێرا لە هاوپەیمانییەکە چوونە دەرەوە.

ئەنجام

دیارە کە ئەو ئاستە شکستە بەردەوامە لە ناوچەکە و هاوکات هات و هاواری مێدیاکان سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەرخۆدان لە عێراق و سووریا دەتوانرێت هەوڵێک بۆ هەڵاتن لە گوشارەکان لەسەر حکومەتی بایدن لێک بدرێتەوە.

342/