AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٥٢:١٨ د.ن
1435209

ئەمریکا توانای بەرەوپێش بردنی گەڵاڵەکانی خۆی لە ناوچەکەی نییە

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێڕاق بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێڕاق وتی: ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە بواری بەرەوپێش بردنی بەرنامەکانی خۆیان لە ناوچەکە و جیهان تواناییان نەماوە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: مێدیاکانی ئەمریکا لە حاڵێکدا پاگەندەی هێرشی واشنتۆن بۆ سەر 85 شوێن لە عێڕاق و سووریا دەکەن کە زۆربەیان چۆڵ کراون و کەسیان تێدا نیە.

بە بڕوای کارناسانی نیودەوڵەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا هەوڵێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا لە چەند مانگی دوایی بوو. لەهەمان پێوەندیدا گفتوگۆیەکمان لەگەڵ حسێن مووسەوی وتەبێژی نوجەبا ئەنجام داوە کە کورتەی دەقی گفتوگۆکە لە خوارەوە دێت.

حسێن مووسەوی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق و سووریا و ئاستی سەرکەوتنیان لە ئەو بارەوە وتی:

بێ گومان ئەو هێرشانە نیشانەی سەرەنج نەدانی ئەمریکا بە بایەخە مرۆییەکان و مافی مرۆڤ بوو کە نیشانی بدات کۆنترۆڵی ناوچەکەی بەدەستەوەیە و لە ڕاستیدا هەر هەوڵێک بوو بۆ نیشان دانی هێزی واشنتۆن کە لە ئەم ماوەی دواییەدا لە بەرانبەر هێزەکانی بەرخۆدان لەدەستی دابوو؛ ئەگەرچی ئەو هێرشانەش سەرکەوتوو نەبوو و تەنیا چەند کەسێکی سڤیلی کردە قوربانی.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وەکوو وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا وتی پەیامی ئێمە بۆ ئەمریکییەکان ئەوەیە کە ئۆپراسیۆنی ئێمە تا ڕۆژێک کە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە هەبن و بۆ یارمەتی بە براکانمان لە غەززە درێژەی دەبێت.

مووسەوی سەبارەت بە شکستە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و لاواز بوونی ئەمریکا لە کۆنترۆڵی ناوچەکە، وتی: هەموو ئەوانەی کە لە هەموو بوارەکان ، ئەمریکایان شوێنگیری کردووە دەزانن کە چ خەسارێکی گەورەی بەر کەوتووە.

ئەمریکا لە هەموو جیهان بەتایبەتی لە ناوچەکە توانایی کۆنترۆڵی پرسەکانی نەماوە و زۆر لاواز بووەتەوە. ئەمریکا ئێستا لە خراپترین دۆخی خۆیدایە و لە ڕۆژاوای ئاسیا بەرەوڕوو بەرخۆدانێکی گەورە و ڕاستییەکی تاڵ بوونەتەوە.

سەرەڕای ڕقی گەلانی ناوچەکە و پەسەند کرانی دەرکردنی ئەو هێزانە لە پەرلەمانی عێڕاق، ئەوان هەر درێژە دەدەنە بوونیان ، دەستکەوتی ئەو داگیرکارییەبۆ ئەوان چییە؟

ئەمریکییەکان پابەندی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان نین و گوێ بە بڕیاری گەلانی ناوچەکە و پەرلەمانی عێراقیش نادەن و نایانەوێت بەرژەوەندییەکان لە دەست بدەن.

342/