AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٤٣:٤٦ د.ن
1432969

شرۆڤەی حوکمی دادگای لاهە لە 8 خاڵدا؛ گێڕانەوەیەک لە سەرکەوتنی خەڵکی غەززە

ئەگەر دادگای نێودەوڵەتی داد لە پاڵ هەوڵە دابینییەکان، دەنگی دەدایە ئاگربڕی غەززە ئەوا باشترین دەنگێک بوو کە دەیتوانی دەربکرێت بەڵام حوکمی سەرەتاییەکەی بە واتای سەرکەوتنێکی گەورە بۆ فەلەستینە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: دیوانی نێودەوڵەتی داد حوکمی سەرەتایی سەبارەت بە سکاڵای ئەفریقای باشووری لە ئیسرائیل سەبارەت بە کۆمەڵکوژی لە غەززەی دەرکرد. ئەو حکومە لە چەند لایەنەوە دەتوانرێت لێک بدرێتەوە.

یەکەم؛ ئیسرائیل پێش لە دەرکردنی سزاکە، یەکەم شکستی لە دادگا قبووڵ کرد چونکوو ئیسرائیل داوای لە ئەو دادگا کردبوو کە سکاڵاکەی ئەفریقای باشووری قبووڵ نەکات بەڵام ئەو دادگا ڕایگەیاند کە ئەفریقای باشووری مافی سکاڵای هەیە و سکاڵاکەشی لۆژیک بووە.

دووهەم؛ ئەو دادگا ڕایگەیاند کە ئێمە ئێستا حوکمێک لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕووی داوە یان ڕووی نەداوە دەرناکەین ، بەڵام کۆمەڵکوژی لە غەززەش ڕەت ناکەینەوە و لە ئەو بارەوە لێکۆڵینەوەکان درێژەی دەبێت. ئەو دادگا نەک هیچ حوکمێکی لە قازانجی ئیسڕائیل دەرنەکرد بەڵکوو داوای ڕاپۆرتی ئەو ڕژێمە سەبارەت بە شەڕ هەمبەر خەڵکی غەززە لە یەک مانگی کرد.

سێهەم؛دادگای نێودەوڵەتی لاهە وەکوو لایەنی سیاسی ئەو ڕێکخراوە کە وێتۆ لەسەر بڕیارەکان بدرێت هەر بۆیە ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ڕێز بۆ بڕیاری ئەو دادگا دادەنێت سەرەڕای ناوەرۆکی بڕیارەکە. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە ڕێز بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنێین و پاڵپشتی لە دیوانی نێودەوڵەتی داد دەکەین.

چوارەم؛دەرکردنی ئەو حوکمە بە جۆرێک شکستە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تا ئێستا هیچ بڕیارنامەیەکی بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەرنەکردووە.

پێنجەم؛بە حوکەمی دەرکراو لەلایەن ئەو دادگایەوە، ئێستا تۆپ لە زەوینی ئیسرائیلە چونکوو دەرفەتی یەک مانگە دراوەتە ئەو ڕژێمە تا هەوڵی پێویست بۆ دابین کردنی پێداویستی مرۆیی خەڵکی غەززە بدات و هەروەها هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە جەنایەتەکانی لە دژی مرۆڤەکان بدات.

شەشەم؛ حوکمی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل هیچ میکانیزمێکی بۆ جێبەجێ کردن نییە. کەواتە لەوانەیە ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا و چەند وڵاتی ئەورووپی، خۆی ببوێرێت لە جێبەجێ کردنی ئەو سزا؛ هەر بۆیە نتانیاهۆ لە ئەو بارەوە وتی ئەوە بڕیارێکی ئەوتۆ نییە و تا کاتی سەرکەوتنی ئیسرائیل هێرشەکان درێژەی دەبێت.

حەوتەم؛ لەبەر ئەوەی کە سزای سەرەتایی دادگا کاتێک دەرکراوە کە هێشتا شەڕ درێژەی هەیە ، جۆرێک داهێنان و خاڵی وەرچەرخان دێتە ئەژمار.

هەشتەم؛ حوکەمی دادگا و هەروەها هەوڵی دادگا ڕێزێک بۆ ئەفریقای باشووری بوو چونکوو ئەفریقای باشووری ڕۆژانێک قوربانیی ڕژێمی ئاپارتاید بوو.

ئەنجام

ئەگەر دادگای نێودەوڵەتی داد لە پاڵ هەوڵە دابینییەکان، دەنگی بە ئاگربڕ لە غەززە بدایە ئەوا باشترین حوکمێک بوو کە دەیتوانی دەریبکات بەڵام بەم حاڵەوە، لە سیستەمی جیهانی کە لۆبی ئیسرائیل کێشی زۆری هەیە و ئەمریکا وەکوو گرینگترین پاڵپشتی ئیسرائیل، هەژموونی خۆی هەیە، حوکەمی سەرەتایی دادگا نێودەوڵەتی لاهە دەتوانێت سەرکەوتنێکی گەورە بۆ فەلەستین ، شکستێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل و خاڵیکی وەرچەرخان بۆ دادپەروەری وەسف بکرێت.