AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٢٧:٠٣ د.ن
1429642

پەیامی گرینگی یەکەم کۆبوونەوەی دیوانی لاهە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە

بەرێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی شوێنگیری کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە، جگە لە چڕ بوونەوەی گوشارە جیهانییەکان لەسەر نتانیاهۆ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، هاوپەیمانە عەرەبییەکانیشی خستووەتە سەر دوو ڕێیانی پاڵپشتی یان دوور کەوتنەوە لێی.

گرووپی نێودەوڵەتی: دیوانی نێودەوڵەتی دادگوستەری لە شاری لاهەی هۆڵەندا، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی شوێنگیری کردنی سکاڵای ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززەی دەست پێکرد.

‌لە سکاڵای 84 لاپەڕەیی ئەفریقای باشووری لە تێلاڤیڤ هاتووە کە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە پێداویستی و بەڵێنەکان بە پێ کۆنوانسیۆنی کۆمەڵکوژی 1948 پێشێل کردووە.

لە داواکارییەکەی ئەفریقای باشوور لە ئەو دیوانە هاتووە کە حوکمی بەپەلە و فەرمانی دەر بکات تا خێرا ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە غەززە ڕابگرێت.

وڵات و بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز دەسخۆشی خۆیان لە ئەو هەوڵەی ئەفریقای باشووری ڕاگەیاند و تەنانەت پێش دەسپێکی دادگای لاهە خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ پاڵپشتی فەلەستین بەڕێوە چوو.

جگە لە کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە وەکوو هەمیشە پاگەندەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی لەلایەن ئیسرائیلی بێ بنەما وەسف کرد بەڵام کاردانەوەی نتانیاهۆ بە لێپرسینەوەی ڕژێم تێکەڵ بە تووڕەیی بوو.

بە پێ کۆنوانسیۆنی 1948 هەموو ئەو وڵاتانەی کە کۆنواسنیۆنەکەیان واژۆ کردووە ئەبێ نەک هەر خۆیان کۆمەڵکوژی نەکەن بەڵکوو ئەبێ ڕێگری لێ بکەن و ئیدانەی بکەن.

گرووپی یاسایی و مافی ئەفریقای باشووری لە دیوان نێودەوڵەتی لاهە هەوڵی دا بەشێک لە کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ئەو نزیک بە سەد ڕۆژە شی بکاتەوە و ڕایگەیاند: خەڵکی غەززە بەتواوەتی بە بێ ئاو و خۆراک گەمارۆ دراون و لە ماوەی 16 ساڵ گەمارۆ درانیاندا دوو ملیۆن فەلەستینی ئاوارە بوون بەڵام ئیسرائیل هەر بەرپرسیارێتی خۆی هەمبەر قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە نکۆڵی دەکات.

بۆچی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی شوێنگیری سکاڵا لە دژی ئیسرائیل گرینگ بوو؟

هەڵوێستی توندی نتانیاهۆ لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە لە لێکەوتە گرینگەکانی بڕیاری دادگای لاهە هەواڵ دەدات. کشانەوەی نتانیاهۆ تەنانەت لە سەروبەندی کۆبوونەوەکە دیار بوو و پاگەندەی کرد: ئیسرائیل هیچ مەبەستێکی بۆ داگیرکردنی هەمیشەیی غەززە یان ئاوارە کردنی خەڵکی سڤیلی نییە. ئیسرائیل لەگەڵ حەماس شەڕ دەکات نەک خەڵکی فەلەستین ئێمە ئەو کارە بە لەبەرچاو گرتنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدەین.

هەوڵی دیکە ڕژێم ئەوە بوو کە کارناسانی مافی لەوانە یەکێک لە بەجێماوانی هۆلۆکاستی ناردە دادگای لاهە تا لەگەڵ تۆمەتەکان لە دژی ئیسرائیل لە غەززە بەرەوڕوو ببنەوە.

تەنانەت ئەگەر ڕژێم خۆی ببوێرێت لە جێبەجێ کردنی حوکمی داهاتووی دیوان، وڵاتانی دیکە دەتوانن گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل و لە کۆتاییدا پاڵپشت یهاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی ڕژێم لە کۆمەڵکوژی غەززە وردە وردە لاواز دەبێتەوە. هەروا کە والێستریت ژۆرناڵ نووسی: دەرکردنی دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادگوستەری لەسەر ئاگربڕی کاتی، هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل بەتایبەتی واشنتۆن دەخاتە سەر دوو ڕێیانەوە.

342/