بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەم دیدارەدا کە شاندی سیاسی-ئەمنی وەزارەتەکانی دوو وڵات و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان و باشترکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.
لەم دیدارەدا، «وەحیدی» بە ئاماژەدان بە بارودۆخی هەستیاری ئێستای عێراق وتی: ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
وەزیری ناوخۆی ئێران یەکگرتوویی عێراق و نەهێشتنی دوژمنانی نەتەوە و حکوومەتی عێراقی بە ئاواتی ھەتاھەتایی بەرپرسانی ئێران زانی وشەهیدبوونی فەرماندەرانی نەمرسەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موھەندیس»ی وەک هۆکاری پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات لێکدایەوەو وتی: ئەم پەیوەندییە نەپچڕاوەن.
وەزیری ناوخۆی عێراقیش ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شەڕی داعش بەرز نرخاند و وتی: ئەم دیدارە جەخت لەسەر هاوکارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران و عێراق و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەربەعین دەکاتەوە.
"عەبدولئەمیر شەمەری» وتیشی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی باشەو بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، یەکێک لە ئامانجەکانی دوو وڵاتە.
وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕۆژانی ئەربەعیندا ڕاگەیاند.
342/