AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئایار ٢٠٢٣

١٠:١٥:٣٣ د.ن
1369480

خانەنشین کراوانی پۆلیسی ئیتاڵیاش بە ڕیزەکانی خۆپیشاندەرانی دژی زیادبوونی قەیرانی بژێوی ژیان پەیوەست بوون

فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پۆلیسی ئیتاڵیا گردبوونەوەیەکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانیان بەڕێوە برد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە زیاتر لە سەد خانەنشینی پۆلیسی ئیتاڵیا لەبەردەم پارێزگاریی ڕۆما گردبوونەوە و داوای زیادکردنی موچەی خانەنشینییان کرد. بەوتەی خۆپیشاندەران ساڵانێکە موچەی خانەنشینییان زیاد نەکراوە، هەروەها خۆپیشاندەران داوای هاوتاکرانی موچەی خانەنشینییان لەگەڵ پۆلیسی سەربازیی ئەم وڵاتە کرد.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شەقامەکانی ناوەڕاستی شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بە هەزاران ئیتاڵی ناڕەزایی خۆیانیان نیشانداو ڕایانگەیاند کە ناتوانن خەرجیی ژیانیان دابین بکەن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئیتاڵیا، ژمارەی خەڵکی هەژار لەم وڵاتەدا بووە بە سێ هێندە، واتە نزیکەی ٥ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە.

342/