خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە هەزار و 94 بازنەی هەڵبژاردنی 81 پارێزگای ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە و بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک بەبێ درێژکردنەوەی تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سولەیمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاش، بە ئاماژە بە دامەزراندنی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار سەرباز بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، وتی: پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەبێ گرفتی ئاسایشی بەڕێوە دەچێ.
سۆیلو وتیشی: ئەمڕۆ بە گشتی ٦٠ ملوێن و ٧٢١ ھەزارو ٧٤٥ هاوڵاتیی شایستە دەتوانن لە تورکیا دەنگ بدەن.
هاوکات "ئەحمەد یەنەر"، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاش وتوویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی تورکیادا تەنها دوو کاندید کێبڕکێ دەکەن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەبێ دواکەوتن ڕادەگەیەنرێت.
342/