AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئایار ٢٠٢٣

١٠:١٤:١٠ د.ن
1369477

سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە) توانی جارێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەربگرێتەوە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی بە کەمال کلیچدارئۆغڵوی ڕکابەرەکەی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسنا، ئەمڕۆ گەلی تورکیا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەشدارییان کرد، ئەردۆغانیش بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ژماردنەوەی 98.06%ی دەنگەکان، ئەردۆغان 52.12%ی دەنگەکان و کلیچدارئۆغڵو 47.88%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە کە لە 14ی ئایاردا لەنێوان سێ کاندید لەوانە ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان بەڕێوەچوو، نەگەیشتە ئەنجامێکی ڕوون و هیچکام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زیاتر لە 50%ی دەنگەکان بەدەستبهێنن و کەوتە خولی دووەمی هەڵبژاردنی نێوان دوو کاندیدی سەرەکی.

342/