AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٧ ئایار ٢٠٢٣

٨:٣٦:١٩ د.ن
1369141

بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادەبوونی 45 هەزار فەلەستینی

ڕۆژی ڕابردوو هەزاران فەلەستینی بەوپەڕی شکۆمەندییەوە نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، هەزاران فەلەستینی دانیشتووی قودس و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ٤٨ بە مەبەستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی زایۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی شاری قودس جێگیر کرا بوون؛ بە تایبەتی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا، فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی فیزیکی پشکنینیان بۆ کرا و بەڵگەنامەکانی ناسنامەیان بە وردی لێکدرایەوە. سەرباری تەواوی ئەم زەبروزەنگانەش هەزاران فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا .

فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاند، سەرەڕای سنووردارکردنی داگیرکەران، نزیکەی ٤٥ هەزار نوێژخوێن نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی دا بەجێ ھێنا.

342/