بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارو خاپوورکرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاواو قودسی داگیرکراو و هاوکاری کردن بۆ گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە دەستی فەلەستینییەکان لەو ناوچانەدا بوون.
هەر لەم بەیاننامەیەدا، داوا لە ڕژێمی زایۆنیستی کراوە کە ئەو دامەزراوەوناوەندانەی کە وێرانیان کردوون و تێچووی بە یەک ملیۆن و ٢٩ هەزار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، بنیات بنێتەوەو یان قەرەبووی فەلەستینییەکان بکاتەوە.
ڕژێمی زایونی لە سەرەتای ئەمساڵی (٢٠٢٣)وە ھەتا ئێستا ٣٧٦ ماڵ و موڵکی فەلەستینیەکانی لە کەناری ڕۆژئاواو قودسی پیرۆز داگیرکراو وێران کردووە.
342/