AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢١ ئایار ٢٠٢٣

١٠:٥٥:١٨ ب.ن
1367536

توڕەیی ڕژێمی زایۆنی لە بەشداریی "بەشار ئەسەد" لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب

ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان کە بە بەشداریی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی زایۆنی ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی قەت هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە لە کاتی پێویست دا ڕاناگرێت.

ئەم کەناڵە زایۆنییە وتیشی: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کاتی پێویست دا لە سوریا بەردەوام دەبێت.

سەرەتای ئەم مانگە کۆمکاری عەرەب ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو هاوپەیمانییەکە و کۆتایی بە دابڕانی ١٢ ساڵەی دیمەشق هێنا کە لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە دەستیپێکردبوو.

342/