AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٩ ئایار ٢٠٢٣

٨:١٥:٠٧ د.ن
1367042

ئامادەبوونی بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب

وەزیری کاروباری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی سەرۆکی وڵاتەکەی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب دەکات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی سەرۆکی وڵاتەکەی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب دەکات.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب بە بەشداریی شاندی سوریا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری جددە لە عەرەبستان دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرەە؛ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە شاری جددەی عەرەبستان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەبوونی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ھەینیی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی ، جەختی لەوە کردەوە: هەموو وڵاتانی عەرەبی ئەستێرەن و ئێمە لە سای حیکمەت و تەکبیر سەرکردایەتییەکی دروست، دەگەڕێینەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆمان وەک عەرەب.

«فەیسەڵ میقداد» سەبارەت بە مەرجەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر دژایەتی خۆی بۆ هەر چەشنە ھاندانێکی دژ بە دیمەشق، وتی: هەر لایەنێک گرەومان کە مەرجمان بۆ دیاری دەکات، وا باشە ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بۆ خۆی بهێڵێتەوە. ئێمە لەگەڵ تیرۆریزم بە شەڕ ھاتین و ئەوەی بە تەمای هاوکاری بێت، پێشوازیی لێدەکەین.

342/