AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٤ ئایار ٢٠٢٣

٨:٣٩:١٣ د.ن
1365679

ئاھەنگی سەرکەوتنی غەززە

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی، خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ خەڵکی غەززە بە وتنەوەی دروشم لە ئۆردوگای جبالیا، سەرکەوتنی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی بەرز ڕاگرت.

فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپی پەنابەرانی «نەهر ئەلبارد»یش کە دەکەوێتە باکووری لوبنان، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هاتنە سەر شەقامەکان و بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرخۆدان لە غەززە ئاهەنگیان گێڕا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سێشەممەی ڕابردووەوە هێرشی سەر غەززەیان دەست پێ کرد. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش بە موشەک تەلئەبیب و شارەکانی دیکەی ژێر ڕکێفی ڕژێمی زایۆنییان لە ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج.

342/