AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٣ ئایار ٢٠٢٣

٥:٠٦:١٧ د.ن
1365404

بەردەوامیی هێرشی موشەکیی بەرخۆدانی بەرفراوان بۆ ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی

سەرچاوەیەکی هەواڵ هێرشە مووشەکییە بەربڵاوەکانی بەرخۆدان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونیی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەرخۆدانی فەلەستین بە هێرشی هاوەن بنکەی «ئێرێز»ی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززەی کردە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شاری داگیرکراوی «ئەسدۆد»یش خرایە بەر بارانی موشەکەکانی بەرخۆدان و زەنگی مەترسی لەم شارەدا زرینگایەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەرخۆدان ڕۆژی ڕابردوو  شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە نزیک کەرتی غەززەشی کردە ئامانجی هەڵمەتی موشەکەکانی.

ڕۆژنامەی مەعاریۆی عیبری زمانیش وای بڵاو کردووەتەوە کە، بەهۆی موشەکەکانی بەرخۆدان ئاگر لە شارۆچکەی «کەفەر عززە» لە نزیک غەززە کەوتووەتەوە.

لەگەڵ درێژەی هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکانی بەرخۆدان لە دژی زایۆنیستەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە «عەسقەلان»،«ئۆر حەنیر»، «کەرەم شلوم»، «یاتید» و «حولیت» لێدرا.

342/