AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٣ ئایار ٢٠٢٣

٥:٠٥:١٨ د.ن
1365403

کەش و ھەوای ھەرێم لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لە ڕوانگەی شارەزایەکی کەشناسییەوە

پێشبینی دەکرێت لەم حەوتەیەوە تا کۆتایی ئەم مانگە، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ببێتەوە.

«ئاراس جەبار» شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، سەرەتا کاریگەری ئەم گەرمایەی لەسەر ناوچەکان بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنکەوە لە ١٤ی مانگەوە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێتەوە تا ١٦ی مانگ، لەم یەک و دوو ڕۆژەدا لەھەندێ ناوچە شاخاوییەکان بەدیاری نەکراوی ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە ئەبێت.

ناوبراو روونیشی کردەوە، لەرۆژانی ١٧ و ١٨ی مانگەوە بەگشتی وەرزی گەرما لەناوچەکان دەست پێدەکات. پلەکانی گەرما بۆ سەروو ئاستی ئاسایی بەرزدەبنەوە و تا کۆتای مانگ بەم شێوەیە بەرزترین پلەی گەرمی کاتەکانی رۆژ لەناوچەکاندا جێگیر دەبێت.

«ئاراس جەبار» وتووشیەتی: لەسەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٦ پلە، سەنتەری ھەولێر ٣٧ بۆ ٣٨ پلە، لەناوچەکانی گەرمیانیش لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلە، ھەر لەو مەودایەدا لەگەڵ کاریگەریی ئەو بارستە ھەوا گەرمەدا شێیەکی کەم دەگاتە ناوچەکە بەتایبەت ٢٠ بۆ ٢٨ی مانگ ئەگەری ھەندێ حاڵەتی لاوازی باران و بروسکە لەھەندێ ناوچەدا ئەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە و چەند رۆژێک لەسەرەتای مانگی حوزەیران ئەگەری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ھەندێ حاڵەتی لاوازی دیکەی بارانبارین لە ئاردایە.

342/