AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٢ ئایار ٢٠٢٣

١:٠٨:٣١ د.ن
1364979

نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس لە سودان ھەڵاتوون

لە بەر باری ئاڵۆزی سودان و پێکدادانە نێوخۆییەکان نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس بەرەو وڵاتانی دراوسێ ھەڵاتوون.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: لەدوای سەرهەڵدانی ململانێکانی نێوخۆی سودان تا ئێستا، زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لەو وڵاتەوە بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون.

«فیلیپۆ گراندی» کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە: هاوڵاتییان و پەنابەرانی سودان کە لەوە ئەچێ ژمارەیان نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس بێت،سنورەکانیان بەرەو میسر، باشوری سودان، چاد و وڵاتانی دیکە بەزاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی سودان زۆرن، سەرچاوەکانیش کەمن، بۆیە هاوکاری بەپەلە بۆ فریاکەوتنیان پێویستە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت، شایەتحاڵان رایانگەیاندوە، شەڕەکان لە پایتەختی سودان پەرەی سەندوو، کە پێکدادان و هێرشە ئاسمانییەکان لەخۆ دەگرن، هاوکات دو شاند بە نوێنەرایەتیی سوپاو هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بەردەوامبون لە گفتوگۆکان بە ئامانجی دامەزراندنی ئاگربەست و رێگەدان بە ڕۆیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.

342/