AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٠ ئایار ٢٠٢٣

١١:٤٠:٣٧ ب.ن
1364499

هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر شاری دھۆک

میدیا عێراقییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری "ئامێدی" لە پارێزگای "دھۆک"یان کرد.

کەناڵی تێلێگرامی سابرین نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقیان بە بیانوی بە ئامانجگرتنی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بوردومان کرد.

کەناڵی تێلێگرامی سابرین نیوز لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا باسی وردەکاریی زیاتری نەکردووە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ژمارەی ئەگەری قوربانییەکان بەدەست نەگەیشتووە.

شەممەی ڕابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی شاری "ئامێدی"ی سەر بە پارێزگای دھۆکیان کردە ئامانج.

342/