AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٨ ئایار ٢٠٢٣

١١:٤٠:٥٣ ب.ن
1363840

تەقینەوەیەکی دیکە لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان

کەناڵی جەزیرە تەقینەوەیەکی دیکەی لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی لە خارتومی پایتەختی سودان بڵاوکردەوە.

کەناڵی جەزیرە وای بڵاو کردووەتەوە، سوپای سودان پێگەکانی هێزەی کاردانەوەی خێرای لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی لە سەنتەری خارتومی پایتەختی ئەم وڵاتە بۆردومان کردووە.

سوپای سودان ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە هێزەکانی کاردانەوەی خێرای بەرپەرچ داوەتەوە و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانیانی تێکشکاندووە.

سوپای سودان ھەروەھا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای بە تاڵانکردنی بانک و بازاڕەکان تۆمەتبار کردووە، بەڵام ئەو هێزانە ئەم تۆمەتەیان ئاراستەی سەرکردەکانی پێشوی ڕژێمی ئەم وڵاتە ئەفریقییە کردووە.

سەرەڕای هەندێک هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە سودان، ئەم پێکدادانانە لە خارتوم هێشتا بەردەوامن و ناوبەناو ڕوودەدەن.

342/