AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٥ ئایار ٢٠٢٣

٧:٠٧:٤٠ د.ن
1362974

بازرانی: قەت یارمەتییەکانی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان لەبیر ناکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئێران لە زۆر ڕووەوە یارمەتیی ھەرێمی کوردستانی عێراقی داوەو ئێمە قەت ئەمەمان لەبیر ناچێتەوە.

«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی هیچ کەسێک ناکەین و پابەندین بە دانەمەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.

«بارزانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەرێمی کوردستان لە ئاراستەی سیاسەتەکانی عێراق دا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێراندا دامەزراندووە، وتیشی: بڕی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێران بەدەر لەکەرتی وزە، زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلارە و زیاتر لە سەدی ٦٠ی ئەم ڕادەیەش لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە ھەرگیز هاوکاریی هیچ کەس و لایەنێک ناکەین کە دژی ئێران بجوڵێتەوە، نە ئیسرائیل و نە ئەوانی تر، سیاسەتی بەغدا ئەوە نییە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دامەزرێنێت و دیارە ئێمەش پابەندین بەو سیاسەتەوە.

342/