«حه‌یان عه‌بدولغه‌نی» وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانی به‌شداریکردنی له «کۆڕبه‌ندی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری و بووژانه‌وه» که کاره‌کانی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دووپاتیکرده‌وه، رێککه‌وتننامه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌نه‌وت گه‌یشتووه‌ته قۆناغه‌کانی کۆتایی و له‌ئێستادا کار له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کانی ناو رێککه‌وتننامه‌که ده‌کرێت که ئه‌وپه‌ڕی تا دوو هه‌فته‌ی دیکه ده‌خایه‌نێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیشیکرده‌وه، زانیارییه‌کان له تورکیاوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که بۆرییه‌کانی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌ژێر چاککردنه‌وه و پشکنیندان، که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه نه‌وتێکی به‌فیڕۆ نه‌چێت.
342/