AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢ ئایار ٢٠٢٣

٨:١٤:٣٤ د.ن
1362098

دەستپێشخەرییەکەی کاکە حەمەی حاجی مەحمود

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوای زیاد بوونی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە: ئەگەر لایەنەکان ڕێک نەکەون هەڵبژاردن دوادەکەوێت. 

«محەمەد حاجی مەحمود» سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: بە سەرجەم حزبەکانم وتووە، هەر کێشەو گرفتێک هەبێت، دەتواندرێت لە گوڵەخانە چارەسەر بکرێت.حزبی سۆسیالیست حزبێکی بێگەرد و پاکە بۆیە نە لە کۆن و نە لە ئێستادا هیچ زەرەرێکمان بۆ خەڵک نەبووە.

لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنیش «محەمەد حاجی مەحمود» وتوویەتی: ئەگەر لایەنەکان ڕێک نەکەون هەڵبژاردن دوادەکەوێت. ھەڵبژاردن لە ساڵی ۱۹۹۲ ەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا دانیشتوانی زیادی کرووە، بۆیە پێویستە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش بۆ ١٢١ کورسی زیاد بکرێت.

سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بە تەمەنی دەیان ساڵەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمین وڵات بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە فەرمی ناسی و کۆنسوڵی خۆی ڕەوانەی هەرێم کرد.

342/