بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە سێ چالاکوانی بادینان کە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی هەولێر بەند کرابوون، ئازادکران.
ئەو سێ چالاکوانەی ئازادکراون بریتین لە «شڤان سەعید»، «ئاریوان عیسا» و «ئەیاز کەرەم» کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.
دادگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16ـی 2ـی 2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەک لە «شێروان شێروانی»، «ئەیاز کەرەم»، «گۆهدار محەممەدئەمین»، «ئاریوان عیسا» و «شڤان سەعید»ی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دا.
مانگی شوباتی 2022 حوکمدراوانی بادینان بە فەرمانی «بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان لەسەر کەمکرایەوە، جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو، بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، ئەمڕۆ ئەو سێ حوکمدراوە ئازادکران. تەنیا «گۆهدار زێباری» نەبێت کە دوێنێ لەلایەن دادگای تاوانی هەولێر بە حەوت مانگی دیکە زیندانیکردن، حوکمدرا.
342/