AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٥ ئازار ٢٠٢٣

٨:٠١:٠٦ د.ن
1352451

جێنین پلاسخارت: نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشتیوانی لە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی عێراق دەکات

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانیدا رایگەیاند:زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی ئازادیی رادەربڕین لە دیارترین کێشەکانی هەرێم و عێراقن و هەردوولا پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە و پرسی گەندەڵیش پێویستی بە چارەسەرییە.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «جێنین پلاسخارت» نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانی رایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی تەواو لە عێراق وهەرێمی کوردستان دەکات تاوەکوبگاتە ئاستێکی ئەرێنیی سەقامی ئەمنی وسیاسی.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکراشی کرد کە، گرنگە سەرنج بخەینە سەردامەزراندنی بەرنامەی کاری گرنگ لە حکومەتی عێراق وهەرێمدا.

«پلاسخارت» وتیشی، بوودجەی ساڵی 2023 گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام بە تەنها نابێتە هۆی رزگارکردنی وڵاتەکە و ئەوەی ڕاستی بێت گەندەڵیی دارایی بوونی هەیە و پێویستە چاکسازی تێدا بکرێت.

بە قسەی ناوبراو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم وبەغدا ھەتا تاڕادەیەک بەرەوپێشەوە چووە بەڵام دیارە هێشتا پێویستی بە کاری زیاترە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەست بە نەبوونی ئازادیی رادەربڕینیش وتی: بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و کێشەی ئەمنی ونەبوونی ئازادیی رادەربرین دیارترین گرفتن کە لە عێراق وهەرێمدا بوونیان هەیە و پێویستە بە زوویی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

342/