AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٢٣:٤٨ د.ن
1333850

کریسمەس: ئامادە بوونی لاوانی موسڵمانی نەیجێریا لە کلیساکان

لاوانی موسڵمانی نەیجێریا بەبۆنەی هاتنی جەژنی کریسمس و لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) سەردانی کلێساکانی سەرتاسەری وڵاتیان کرد.

گەنجانی موسڵمانی نەیجیریا ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوونیان لە کلێساکان دا هاتنی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) و جەژنی کریسمەسیان لەمەسیحییەکانی ئەم وڵاتە پیرۆزکردو باسی هاوبەشییەکانی ئایینە ئیلاهییەکانیان بۆ کردن.

هەروەها گەنجانی موسڵمانی نەیجیریا لە ویلایەتی «بائۆچی»ش بە ئامادە بوونی بەربڵاویان لە کلیساکاندا پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان بە بۆنەی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) لە نێوان شوێنکەوتوانی ئەم پێغەمبەرە ئیلاهییەدا بڵاوکردەوە.

گەنجانی موسڵمانی نەیجێریا پەیامی کریسمەسی ساڵی ٢٠١٩ی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیشیان لە کلیسای یالوا لە «بائۆچی» بڵاو کردبووەوەو قەشەی کلێساکە پەیامەکەی بۆ بەشداربووانی ئاهەنگی کریسمەس خوێندبووەوە.

بیست و پێنجەمی دیسامبەر ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) لە پێغەمبەرانی گەورەی ئیلاھییە کە لە قورئانی پیرۆزدا ڕێزی زۆری لێ گیراوە.

342/