AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
یەکشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٤٩:٣٤ د.ن
1318907

ڕەییسی: زانکۆکان بە بەرهەمهێنانی زانست دوژمنانی وڵاتیان ھیوابڕاو کردووە

سەڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: زانکۆکان به بەهەمهێنانی زانست دەستەڵاتیان بۆ وڵات بەرهەم هێناوه و دوژمنانیان ھیوابڕاو کردووەو باشترین شوێنن بۆ ھێنانەئارای داھێنان و دەستپێشخەری.

«سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکانی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات، زانکۆی بە ناوەندێکی گەشەدارو زیندوو زانی کە بە بەرهەمهێنانی زانست و بەرەوپێشبردنی توانا زانستییەکان دەسەڵاتیان بۆ وڵات بەرهەمهێناوە و دوژمنانی ئێرانیان ھیوابڕاو کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆک کۆماری ئێران سیاسی بوونی بە یەکێک لە مەرجەکانی کەشی زانکۆ زانی و وتی: سروشتی سیاسی زانکۆ بەو مانایەیە کە زانکۆ لە هەموو بەشەکانی دیکە زیاتر و باشتر کۆمەڵگا و پێداویستییەکانی بناسێت  و بۆ خزمەتکردنی خەڵک، پێویستە ئەولەویەتەکانی خۆی بەپێی ڕەوتی پرسەکانی وڵات ڕێک بخات.

ڕەییسی شەڕی ئەمڕۆی بە شەڕی گێڕانەوەکان زانی و جەختی لە گرنگیی ڕوونکردنەوەی گێڕانەوەی ڕاستەقینە و ڕاستگۆ کردەوە و وتی: دوژمن، کە زۆر هەوڵی دابوو بۆ وەستاندنی چالاکییە زانستی، پیشەسازی، بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتە و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە، کاتێک لە کردەوەدا خۆی بە شکستخواردوو بینی دەستی کرد بە پیلانگێڕی و تێکدان.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: باشتربوونی پلەی زانستیی زانکۆکانی وڵات شتێکی بەرچاوە و بە پێچەوانەی خواست و هەوڵەکانی دوژمن بۆ گۆشەگیرکردنی وڵات، پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە بەرەو فراوانبوون دەچێت.

342/