AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٠٦:٤٠ د.ن
1310264

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئاژاوە و نائەمنیەکان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی داگیرکەر و ساختەوە داڕێژرابوون

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆکانی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە: ئاژاوە و نائەمنیەکان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی داگیرکەر و ساختەوە داڕێژراون و موچەخۆرانیان و هەندێک ئێرانیی خائین لە تاراوگە یارمەتییان دان .

 بەپێی راپۆرتی بنکەی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، "ئایەتوڵڵا خامنەیی" ئەمڕۆ (دووشەممە) لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی هاوبەشی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەریی هێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکی گرنگ دا ، بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، جەختی کردەوە: گەلی ئێران لەم ڕووداوەدا هەروەها لە ڕووداوەکانی تردا، بە تەواوی بەهێز دەرکەوت، و لە داهاتوودا هەمان شت دەبێت و لە هەر شوێنێک دوژمنان بیانەوێت ئاژاوەیەک دروست بکەن، نەتەوەی ئازا و باوەڕداری ئێران سینگی خۆی دەکاتە قەڵغان .

بەڕێزیان میللەتی ئێرانی وەک مەولای خۆی حەزرەتی ئەمیر ئەلمومینین عەلی (ع) بە میللەتێکی ستەملێکراو و لە هەمان کاتدا بەهێز ناوبرد و گوتیشی : لەم ڕووداوەدا کچێکی گەنج گیانی لە دەستدا، ئەمەش دڵی ئێمەی سووتاند، بەڵام کاردانەوە بەرامبەر بەم ڕووداوە بەبێ بەدواداچوون و بەبێ ئەوەی شتێکی مسۆگەر ھەبێت ،  هەندێک کەس بێن شەقامەکان نائەمن بکەن، قورئان بسوتێنن، حیجاب لە سەری  ژنانی بە حیجاب  لابدەن، ئاگر لە مزگەوت و حوسێنییە و ئۆتۆمبێلی خەڵک بەردەن، ئەوە کاردانەوەیەکی ئاسایی و سروشتی نەبوو.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئاژاوەگێڕیانە پلانی بۆ دانراوە و وتی: ئەگەر ئەم کچە گەنجەش نەبوایە لە یەکەم ڕۆژی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بیانوویەکی دیکەیان بۆ دروستکردنی نائەمنی و ئاژاوە لە وڵات دا دروست دەکرد. ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد: لە جیهاندا ئاژاوە زۆر هەیە و لە ئەوروپا و بە تایبەت لە فەرەنسا و پاریس ناوبەناو ئاژاوە ڕوودەدات.

جەختی لەوە کردەوە کە دەربڕینی پەرۆشیی ئەمریکا بۆ مردنی کچێک درۆیە، و بە پێچەوانەی ڕواڵەتەکانەوە، دڵخۆشن بەهۆی وەرگرتنی ئەم بیانووە بۆ دروستکردنی ڕووداوێک، وتی: لە وڵات دا بەرپرسانی سێ ھێزەکە مخابنیان دەربڕی و دەسەڵاتی دادوەری بەڵێنی داوە، تا کۆتایی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە خێرابوونی پێشکەوتنی وڵات لە هەموو کەرتەکان و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی هەندێک گرێی کۆن و چالاککردنی کەرتی بەرهەمهێنان و بنەما زانستەکان و توانای وڵات بۆ پوچەڵکردنەوەی سزاکان کرد و جەختیکردەوە: ئەوان نایانەوێت ئەو پێشکەوتنانە لە وڵات دا بە دی بێت  و بۆ ئەوەی بیوەستێنن بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە، پلانیان دانا بۆ داخستنی زانکۆکان و نائەمنی شەقامەکان و سەرقاڵکردنی  دەسەڵات بە پرسە نوێیەکانی باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.

بەڕێزیان بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دوژمن لە حیساباتی خۆیدا سەبارەت بە باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات هەڵەیە، وتی: من لە نێو خەڵکی بەلوچدا ژیاوم و ئەوان بە قووڵیی دڵسۆزی کۆماری ئیسلامین کەواتە  پلانی ئەوان سەرناگرێ .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا: پلانداڕشتن و کردارەکانی دوژمنان ئاماژە بۆ سروشتی ناخیان دەکات، هەمان ئەو دوژمنە کە لە لێدوانە دیپلۆماسییەکاندا دەڵێ بەنیازی هێرشکردنە سەر ئێران و گۆڕینی نیزام نییە و هیچ نیازێکی ئاوھای نییە. دوژمن، سروشتێکی ناوەکی وەهای هەیە و هەوڵدەدات ئاژاوە دروست بکات، ئاسایشی وڵات تێکبدات وھەستی ئەو کەسانە ھەڵبخڕێنێ کە ڕەنگە بەهۆی هەندێک ھەیەجانەوە هانبدرێن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا تەنیا دژی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو دژی ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆیە و دەشڵێت: ئەوان بەدوای ئێرانی سەردەمی پەهلەویدا دەگەڕێن، کە وەک مانگای شیردەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانیان بووە.

وتیشی: زۆرێک لەوانەی کە حیجابێکی تەواویان نیە لە لایەنگرانی جدی کۆماری ئیسلامین و لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکاندا بەشدارن، شەڕ و مشتومڕەکەش لەسەر سەربەخۆیی و راوەستان و بەهێزبوون و دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامییە.

ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی جه‌ختی کرده‌وه‌: بێگومان هه‌ندێک له‌م که‌سانه‌ی دێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان،لە بەجێماوانی زەبروێکەتوو لە لایەن کۆماری ئیسلامین، وه‌ک مونافقین، جودایی خوازان، پاشایه‌تی خوازان و بنه‌ماڵه‌ی ساواکیه‌ بێزراوەکان کە دەسەڵاتی  دادوەری دەبێ بە گوێرەی بەشداربوونیان لە وێرانکردن و زیانگەیاندن بە ئاسایشی شەقامەکان، سزایان بۆ دیاری بکات و دادگاییان بکات .