لە ساڵانی ڕابردوودا تورکیا بە بیانووی سەرکوتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر خاکی عێراق. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، عومەر سۆرچی، ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێیی دەڤەری ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، دوای بەردەوامیی هێرشەکانی سوپای تورکیا، کۆچی بەکۆمەڵی جووتیارانی راگەیاند و وتی: گوندەکان لە ئامێدی ، کانی ماسی، زاخۆ، "ئاکرێ" و "چیای مەتین" نزیکە لە چۆڵبوون و دانیشتووانەکەی لە ترسی ژیانیان ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخەکانیان جێهێشتووە.
عومەر سورچی دەشڵێت: هێرشەکانی یەک هەفتەی ڕابردوو بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ٢٠ گوند، ئەمەش کاریگەری زۆر تێکدەرانەی لەسەر ئابووری پارێزگای دهۆک هەیە، بەو پێیەی ئەو گوندانە خۆراک بۆ بازاڕ دابین دەکەن.
هێرشە تۆپخانە کوێرەکانی تورکیا ئاگری لە زەوی و باخی کشتوکاڵی بەرداوە و چەندین جار خەڵکی مەدەنی کوژران.
342/