AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٨:٤٦:٥٣ ب.ن
1202280

بڕیاری لە سێدارەدانی «خەلیفە حەفتەر» دەرکرا

دادگەیەکی سەربازی لە لیبی، لە بەر دەرکردنی فەرمانی بوردومانی کۆلیژی ھێزی ئاسمانی،یڕیاری لە سێدارەدانی بۆ فەرماندەری ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی ئەم وڵاتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دادگەیەکی سەربازی لە شاری «میسراتە»ی لیبی لە بەر دەرکردنی فەرمانی بوردومانی کۆلیژی ھێزی ئاسمانی،یڕیاری لە سێدارەدانی بۆ «خەلیفە حەفتەر» فەرماندەری ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی ئەم وڵاتە دەرکرد.

دادگەی سەربازیی «میسراتە» ڕایگەیاندووە: لە بەر دەرکردنی فەرمانی بوردومانی کۆلیژی ھێزی ئاسمانی «میسراتە»،یڕیاری لە پێواری لە سێدارەدان بۆ «خەلیفە حەفتەر» دەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربە ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی لە ساڵی ٢٠١٩ لە ١٠ نۆرەدا کۆلیژی ھێزی ئاسمانیی «میسراتە»یان بە خەستی بوردومان کرد و دەیان کەسیان لە خاک و خوێن دا گەوزاند.

342/