بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هەوڵی حکومەتی بریتانیا بۆ تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی حەماس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسی: هەوڵی بریتانیا لە تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی خەڵکیی بەرخۆدانی حەماس ئیدانە کراوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: مافی گەلی فەلەستین ناتوانرێت بە بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان پێشێل بکرێت. ڕێگاچارەی سیاسی فەلەستین لە بەڕیوەبردنی کۆپرسیی بە بەشداری دانیشتووانی سەرەکیی فەلەستین(موسڵمان، جوو و مەسیحی)دایە.
342/