AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

٣:٥٣:٤٦ ب.ن
1192283

ئەنجومەنی سەروەریی سودان لەبارەی کودەتا سەربازییەکە دوو بڕیاری دەرکرد

سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی و بڕیاری سیادی ئەو وڵاتەیە بڕیاریدا دۆخی نائاسایی رابگەیەنرێت و کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رابگیرێت، ئەوەش بە یەکەمین هەنگاو بۆ هێورکردنی دۆخی ئەو وڵاتە لەدوای راگەیاندنی کودەتای سەربازییەوە دادەنرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دۆخی نائاسایی لەوڵاتەدا رادەگەیەنێت و کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رادەگرێتو کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رادەگرێت.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەسودان کودەتای سەربازی رویدا و سەرۆک وەزیران و ئەندامانی مەدەنی لە ئەنجومەنی سەروەری سودان کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی وڵاتەکە بو، دەستبەسەرکراون.

پەیوەست بەم بابەتەش  جێفری فیلتمان، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سودان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، واشنتن بەنیگەرانییەکی قوڵەوە  گوێبیستی ئەو راپۆرتانە بوە کە باس لەکودەتای سەربازی لەسودان دەکەن، چونکە هەوڵدان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لەرێگەی سەربازییەوە پێچەوانەی راگەیەنراوی دەستوری سودانە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، کودەتای سەربازی لەسودان دەبێتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئەو هاوکاریانەش کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشکەشی خەرتومی دەکات.

342/