AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

٧:١٥:٣٩ ب.ن
1191590

ساڵهاتی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام (دخ) و ئیمام جەعفەری سادق (ع)

لە ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆز و پڕ خێر و بێری لەدایکبوونی دوایین پەیامبەری ئیلاهی حەزرەتی موحەممەد (د) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی نوقمی شادمانی و جەژنە .

ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ی رەبیعی یەکی ساڵی 1443 ی کۆچی ،رێکەوتی 24 ی ئوکتوبری 2021 ی زا ، ساڵهاتی لەدایکبوونی موبارەکی حەزەرتی موحەممەدی موستەفا (دخ) و ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادقە(ع) .

 خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێرانی ئیسلامی بریتی لە شیعە و سوننە بە ڕازاندنەوەی مزگەوت و ماڵ و کوچە و کۆڵان و دوکانەکان و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی ، ئەم دوو بۆنە گەورەیە دەکەن بە جەژن  .

بەشداری موسوڵمانانی شیعە و سوننی لە ئێران لە جەژنی میلادی پەیامبەر (دخ) ، دیمەنی جوانی لە یەکیەتی و یەکدەنگیی ئۆمەتی ئیسلامیی خستووەتە ڕوو .

 بە پێی مێژووی ئەهلی سوننە ، 12 ی رەبیعی یەکەم رێکەوتە لە گەڵ ساڵهاتی لەدایکبوونی پیەمبەری ئیسلام (دخ) و شیعەکانیش 17 ی رەبیعی یەکەم بە میلادی ئەو حەزرەتە دەزانن . لە ئێران 12 تا 17ی رەبیعی یەکەم وەک حەوتەی وەحدەت و یەکیەتی ناودێر کراوە .

 کەناڵی رادیۆ تەلەفزیۆنیی سەحەری کوردی ، ئەم دوو موناسبەتە گەورەیە لە  هەموو موسوڵمانان پیرۆزبایی دەکات .

342/