AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

١٠:٥٦:٤٠ ب.ن
1186512

ڕەحیم سەفەوی: بە ھەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە ھیچ چەکدارێکی نەیاری ئێران نابێ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا بێت

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: تاقمە دژە شۆڕشەکان لەو بەری سنوورەکانەوە دەکەیتنە ئامانج و بە ھەرێمی کوردستانیشمان ڕاگەیاندووە کە ھیچ چەکدارێکی نەیاری ئێران نابێ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا بێت .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرلەشکری پاسدار «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: بە ھەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە کە ھیچ چەکدارێکی دژە شۆڕش کە بیھەوێت ناھێمنی لە سنوورەکانی ئێران دروست کات، نابێ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا ھەبێت .

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بارەی ئۆپراسیۆنی ھێزی زەوینیی سپای پاسداران دژی بارەگاو مۆڵگەی دژە شۆڕشەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانیش وتی: ھەرێمی کوردستان نابێ ببێتە مۆڵگەی تاقمە دژەشۆڕشەکان.

«ڕەحیم سەفەوی» وتیشی: وشداری دەدەین کە تاقمە دژە شۆڕشەکان لە ھەر کوێ کە نزیکی سنوورەکانی ئێران بێت و دەوڵەتەکانی ئەو ناوچانە داڵدەیان بدەن و چەک و تفاق بخەنە بەر دەستیان، لەگەڵ ئەو تاقمە دژە شۆڕشانەی سەقامگرتووی ئەو ناوچانە بەرەوڕوو دەبینەوە.

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: ھەر چەند کە دژە شۆڕشەکان جاروبار لە ناوچە سەرسنوورییەکانی وڵات جم و جوڵێک دەکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ھەمبەر ھێزی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ نین و گەل و ھێزە چەکدارەکان ھێندە ھێزمەند بوونە کە تەنانەت دوژمنانی گەورەی ئەم گەلەش وەکو ئەمریکییەکان لە دەستەڵاتی سەربازیی ئێران تێ گەییشتوون.

342/