AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٩ تەمووز ٢٠٢١

٣:٥٠:٤٧ د.ن
1164528

بڕیاری ئازادیی «شێخ زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی دەرکرا

نووسینگەی شێخ «ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا شەوی پێنج شەممە باسی دەرچوونی بڕیاری ئازادی بۆ «شێخ زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نووسینگەی شێخ «ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا ڕایگەیاند: دادگەی ویلایەتی «کادۆنا»ی نەیجێریا «شێخ زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی لە تەواوی ئەو بوختانانەی بۆیان کرا بوو پەڕاندەوەو بڕیاری ئازادیی ھەردووکیانی دەرکرد.

نووسینگەکەی شێخ «ئیبراھیم زەکزاکی» بە دەربڕینی ئەمەی کە «شێخ زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی بەم زووانە ئاراد دەکرێن، وتیشی: ئەم بڕیارە جۆرە سەرکەوتنێکە بۆ خۆڕاگری لە ھەمبەر ئەو ئازارو ئەشکەنجانەی دەوڵەتی نەبجێریادا.

دەوڵەتی نەیجێریا ھەتا ئێستا بە بیانووی جۆربەجۆر پێشی بە ئاراد کرانی «شێخ زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی گرتبوو و تەنانەت ماوەی دەست ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی و داوو دەرمانی نەدەدانێ.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە باری تەندروستیی «ئیبراھیم زەکزاکی» شپرزەتر بووەو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ گەلێک جار داوای ئازادیی ئەم ڕابەرەی بزوتنەوەی ئیسلامیی نەبجێریایان کرد بوو.

«شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی ١٣ی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ لە ھێرشی لەشکریانی نەبجێریا بۆ سەر حسەینیەیەکی شاری «زاریا» قۆڵبەست کران.

342/