به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمێکدا وتی: لە سێ ڕۆژی یەکەمی شەڕی دوایی فەلەستین و ئیسرائیل بە قەد هەموو شەڕی 22 ڕۆژە بەرەو ئیسرائیل مووشەکمان هاویشت کە ئەوە هێزی بەرەی بەرخۆدان نیشان دەدات و واتای قسەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی کە وتیان حاجی قاسم دەست یمنداڵەکانی پڕ کرد و ئەو دەستە پڕە لە ئەو شەڕە 12 ڕۆژە خۆی نیشان دا.
ناوبراو زیادی کرد: زیاتر لە سێ هەزار مووشەکێک کە لەلایەن بەرخۆدانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاوێژرا، بەرهەمی ئەم جوگرافیایە. لە ئەمڕۆوە بەدوای پەیامی بەرخۆدان بە منداڵانی فەلەستینی ئەوەیە کە بەرنامەکانتان ئەبێ بۆ ئیدارەی تەواوی وڵاتی فەلەستین بێت و بێ گومان ڕژێمی زایۆنی ئەبێ بە ئەو کاتە بیر بکاتەوە کە ئیدی ئەم نیشتمانە لە کۆنترۆڵی ئەودا نییە. بە هەموو زایۆنییەکان دەڵێم کە پێش لە ئەوەی کە ئەو خانووانەی کە لە ئەورووپا و ئەمریکا فرۆشتووتانە و بۆ فەلەستین کۆچتان کردووە، بەهاکەی زیاتر ببێت، بگەڕێنەوە و ماڵەکانتان دیسان بکڕنەوە.
342/
