١ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:١٧
هەڵوێست گرتنی پۆمپێئۆ دژ بە کاربەدەستانی عێراقی

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی رۆژی سێ شەممەی خەڵکی عێراق لەبەردەم بینای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار وعادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێڕاق ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ناڕازییانی عێراقی کردو وتی کە ئەمریکا بەرەڤانی دەکا لە هاووڵاتیانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "مۆرگان ئۆرتاگوس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: کاربەدەستانی عێراقی شێلگیرانە بەرپرسایەتی خۆیان لەهەمبەر ئاسایشی هێز و دارایەکانی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوە دەبەن. هەزاران نارازیی عێراقی، رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوون لەناوچەی سەوزی بەغداو گردبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا وێڕای سوتاندنی  کابینێکی بەردەم باڵوێزخانەکە لە دیوارەکانی بیناکە سەرکەوتن و بەهەڵکردنی ئاڵای حەشدی شەعبی، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان شەوی یەکشەممە پێگەکانی تیپی چل و پێنج و چل و شەشی حەشدی شەعبی لە شاری قائیم هەڵکەوتوو لەسەر سنوری عێراق و سوریایان کردەئامانج کە بەهۆیەوە لانیکەم سی کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەهیدو پەنجاو یەک کەسیش بریندار بوون.

..........
340