بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شەڕەزمەی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین بەبەرێوەبردنی ڕژەی یەکەکانی بەشادر لەناوچەی باکووری ئۆقیانووسی هێند کۆتایی پێهات.
لە رژەی کۆتایی پاپۆرەکانی ئێرانی ئەلبۆرز و بایەندەر،پاپۆری مووشەک هاوێژی نەیزە، فریگێتی ڕووسی"یاروسلۆ مۆدێری" پاپۆری چینی "شینینگ" سووتەمەنی گەینەری ڕووسی "یلینا"یەدەک هەڵگری ڕووسی،سەرئاوی تۆندەر و سەرئاوییەکانی شەهید نازری و شەهید ناسری نەژادی هێزی دەریایی سپا لەبەرامبەر کۆپاپۆری کۆماری ئیسلامی ئێران سەهەند ڕژەیان بەڕێوە برد.
لەم رێوڕەسمە ئەمیری دەریادار حسەین خانزادی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش، سەردار سەرتیپ پاسدار مەهدی ڕەبانی جێگری ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گستی هێزە چەکدارەکان و ژماریکی دیکە لە فەرماندەران و بەرپرسانی هێزە چەکدارەکان ئامادەبوون.
شەڕەزمەی هاوبەشی دەریایی ئێران، ڕووسیا وچین لە شەشەمی بەفرانبار بە ئامادەبوونی یەکەکانی ئاستی ڕووسیا و چین لە بەندەری شەهید بەهەشتی چابەهار دەستپێکرا ولەماوەی سێ رۆژی ڕباردوو ڕاهێنانە جۆر بە جۆرەکان لە وان تەقەکردنی ئاستی، فریاگوزاری و ڕزگاری دەریایی، کوژاندنەوەی ئاگر و بەرەنگاربوونەوەی جەردەی دەریایی بەڕێوە چوون.
.........
340