٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢١
ھەڵکردنی سروەی ساردی مانگرتن ، لە گەرماگەرمی جێژنی کریسمەس

ناڕازیانی فەڕانسەوی لە سەروبەندی کریسمەس دا گۆشاری خۆیان لەسەر دەوڵەت توندتر کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جێژنی کریسمەس  لە فەڕانسا  ئەمساڵ  لە  نێو  مانگرتووان  بەڕێوە دەچێت  و مانگرتووانیش  بە نیازن گوشاری خۆیان  بۆ  سەر  دەوڵەت  هەروا  ڕابگرن . لە شەوی کریسمەس فەرمانبەرانی  ئاسنەڕێ  و مێترۆ  کردەوەکانی  خۆیان  بە دژی چاکسازیەکانی  نیزامی  خانوو نشینی  پەرە پێی  داوە  و دۆخی گواستنەوەی لە پێتەخت بە توندی تێک داوە .

لە  ئێزگەی  مێتروی  لیونیش لە پاریس هێزە   ئاسایشیەکان  لە گەڵ  مانگرتووان  تێکهەڵچوون .  

ئەنیس بوزون  وەزیری  تەندروستی  فەڕانسا  لە پەیجی توئیتری خۆیدا  کاردانەوەی  نیشان دا بە کردەوەی  مانگرتووان  لە  ئێزگەی  لیون و ونووسی :  وێنەگەلێک  کە گرتوومە  منی پەشۆکاند .

کردەوەکانی  ئەوان  واتە مانگرتووان بۆ کەڵک وەرگرتن لە  گواستنەوەی  گشتیی مەترسیدارە .

مانگرتووەکان  تا  ئەو  جێگایە پەرەی  سەندووە کە تەنانەت  لە ناوەندێکی  بازەرگانیش لە نزیکی  شاری تولوز ، کڕیارانیش  پێشوازی  دەکەن  لە  مانگرتووانی  کونفدراسیونی گشتیی کار .

مانگرتن  تەنانەت  لە س ێ  پاڵاوتگەی فەڕانسەش  هەروا  بەردەوامە تا جێگایەک  کە یەکێک  لەو پاڵاوتگەگەلە چالاکی خۆیان  ڕاگرت و دانی  سووتەمەنی  بە زورێک  لەو لۆڕیانە  نامومکینە . ئەمساڵ  جێژنی کریسمەس  لە فەڕانسا تام و بۆی  مانگرتنی بە خۆ گرتووە  چۆنکوو  بڕیارە  ڕێ و ڕەسمی   دەسپێکی  ساڵی نوێ   لە نێوان  مانگرتووان بەڕێوە دەچێت .

..........
340